پێشنیاری سزای "عەزل و لادان" بۆ عەبدۆللەتیف ئەحمەد دەکرێت

پێشنیاری سزای "عەزل و لادان" بۆ  عەبدۆللەتیف ئەحمەد دەکرێت

PeyamaKurd - پێشنیاری سزای "عەزل و لادان" بۆ عەبدۆللەتیف ئەحمەد دەکرێت

 لیژنەی لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی سەلماندوویەتی کە دەنگ و تۆمارە ڤیدیۆیی یەکان هی عەبدۆللەتیف ئەحمەدن.
 لیژنەکە پێشنیازی سزای "عەزل"ی بۆ ناوبراو کردووە، کە قورسترین سزای کارگێڕییە و بەهۆیەوە بۆ هەمیشە لە وانە ووتنەوە و مافی خانەنشین بوون و سەرجەم مافە شارستانییەکانی فەرمانبەر بێبەش دەبێت.
 عەبدۆللەتیف داوای کردووە مووڵەتی پێ بدرێت تاوەکوو خۆی دەست لەکارکشانەوە پێشکەش بکات، بەڵام داواکارییەکەی لەلایەن لیژنەکەوە ڕەت کراوەتەوە.
 لە ئێستادا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان خراونەتە بەردەست وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بڕیاردانی کۆتایی.
 بەهۆی هەبوونی ڕەگەزی "تاوانکاری" لە کەیسەکەدا، بڕیارە دوای ڕێکارەکانی وەزارەت، دۆسیەکە ئاراستەی دادگا بکرێت.